جومانە غەللای: لە هەڵبژاردندا پارێزگای هەڵەبجە 3 كورسی بەردەكەوێت

پێش 4 هەفتە

نەوا-
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر لە رێژەی ستانداردی جیهانیدایە.
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سەبارەت بەژمارەی كورسیەكانی پارێزگای هەڵەبجەو نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران رایگەیاندوە، نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران بەپێی ستانداردی جیهانی پێویستە لەنێوان %9 بۆ %15 بێت، لەهیچ پارێزگایەكی هەرێم نەگەیشتوەتە ئەو رێژەیە، لەپارێزگای هەولێر تەنها %14 پەنجەمۆر ناخوێنرێتەوە، هاوكات لەپارێزگای سلێمانی %13 و لەدهۆكیش تەنها %11 ی دەنگدەر پەنجەمۆری ناخوێنرێتەوە.
غەللای راشیگەیاندوە، لەدوای پشتبەستن بەبڕ‌یارەكانی دادگای فیدراڵی بۆ پرسی كورسییەكانی پارێزگای هەڵەبجە، دەركەوت 79 هەزارو 729 دەنگدەر لەپارێزگاكە هەن، بەو پێیەش هەڵەبجە 3 كورسی بەردەكەوێت هاوكات 5 بنكەی تۆماركردنیشی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group