تۆمەتبارێك ئاڵتونی دوكانێك دەدزێت و دەستگیردەكرێت

پێش 4 هەفتە

نەوا-
تۆمەتبارێك لە شاری سلێمانی دەستگیركرا كە ئاڵتونی دوكانێكی دزیوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لەدوكانەكەیدا بڕێك ئاڵتونی لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت.
باس لەوەشكراوە، تۆمەتبار لەدایكبوی ساڵی 2002ەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group