بە مەبەستی پاراستنی دارستانەكانی سلێمانی ئاگر بڕ دروست دەكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
قائیمقامی سلێمانی بەمەبەستی دروستكردنی ئاگر بڕ و رێگری كردن لە كەوتنەوەی ئاگر، هەریەك لە دارستان و پاوەنی سلێمانی،‌ هیزە ئەمنییەكان و لیژنە هاوبەشەكان رادەسپێریت رێكاری پێویست بگرنەبەر.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوەن، فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و هێزەئەمنییەكانی شاری سلێمانی كۆبوەوەو تاریق حەمە غەریب بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی: بەمەبەستی دروستكردنی ئاگر بڕ بۆ رێگری كردن لە مەترسییەكانی كەوتنەوەی ئاگر، كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدارو بڕیارداوە دارستانەكان بپارێزرێت.
تاریق حەمە غەریب باسی لەوەشكردوە، یەكێك لە رێكارەكان رێگریكردنە لە ئاگركردنەوەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی دارستانەكان دەكەن و بۆ ئەو مەبەستە هێزە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێری دارستانەكان دەكەن، هەروەها لابردنی ئەو كۆشك و شوێنانەیە كە وەك كافتریای نێرگەلە كێشان لەناودارستانەكان بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستكراون یان بەدەستگێڕی كاردەكەن، كە بەشێكی زۆری هۆكاری ئەو ئاگر كەوتنەوانەن.
رونیشیكردۆتەوە، لەلایەن قائیمقامی سلێمانییەوە هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوەنی سلێمانی و‌ هیزە ئەمنییەكان و لیژنە هاوبەشەكانی قائیقامیەت را‌سپێردراون كە رێكاری پێویست بۆ دروستكردنی ئاگر بڕ و پاراستنی دارستانەكان بگرنەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group