بەنداوی دەربەندیخان 50 سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبون

پێش 2 هەفتە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، كەمتر لە 50 سانتیمەتر ماوە بۆ پڕبونی بەنداوەكە تاكو سەرڕێژبێت. 
سامان ئیسماعیل محەمەد بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئەو رێژەیەی بۆ بەنداوەكە دیاریكراوە تێكڕا 600 ملیمەترە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی زۆری رێژەی بارانبارینەوە ئەو گەیشتوەتە 850 ملیمەتر.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەرزی رێژەی بارانبارین بوەتە هۆی ئەوەی بەنداوەكە داهاتێكی باشی ئاوی هەبێت و ئێمە میكانیزم و پلانێكمان داڕشت بۆ چۆنیەتی كۆكردنەوەی ئاو، خۆشبەختانە كەمتر لە 50 سانتیمەتری ماوە بۆ پڕبونی بەنداوەكە كە زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە، لە چەند رۆژی داهاتودا ئەگەر داهاتی ئاو لەگەڵ خەرجی ئاودا بگونجێت، ئەوا بەنداوەكە پڕدەبێت و سەرڕێژ دەبێت.
سامان ئیسماعیل وتوشیەتی: بەنداوی دەربەندیخان پشتی بەستوە بە ئاوی باران و 30%ی ئاوی بەنداوەكە پشتی بە ئاوی سنوری ناوخۆی هەرێم بەستوەو 70%یشی دەرەوەی سنورە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group