لەمانگی 6ی ئەمساڵدا پرۆژەیەكی كارەبا لە كەلار دەست بەكاركردن دەكات

پێش 2 هەفتە

پرۆژەی كارەبای 132 كەی ڤی كەلار كە لەقۆناغی كۆتاییدایەو 85٪ی كارەكانی تەواو بوە، لە مانگی شەشی ئەمساڵدا دەست بەكاركردن دەكات.
مەحمود كەریم ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە رایگەیاندوە: پرۆژەكە هەمو گوژمەكەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابین دەكرێت و بەمزوانەو لە مانگی شەشدا تەواو دەبێت و دەست بە كاركردن دەكات.
راشیگەیاندوە، ئەو پرۆژەیە كێشەی ڤۆڵتییەو كەمی كاتی پێدانی كارەبا بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبون چارەسەر دەكات و خزمەتێكی زۆر بە هاوڵاتیانی كەلار دەگەیەنێت.
پرۆژەی كارەبای 132 كەی ڤی كەلار لەلایەن وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبڕی 18 ملیارو 132 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group