تێبینی و ناڕونی لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024 هەیە

27/05/2024 عێراق

نەوا-
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقی كرد بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە خشتەی بودجەی ساڵی 2024 و لیژنەی یاساییش چاوەڕوانی رونكردنەوەیە.
لەوبارەیەوە رائید مالكی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، ئەنجومەنەكە پەرۆشە بۆئەوەی دەنگ لەسەر خشتەكە بدات، بەڵام تێبینی لەسەر هەیەو ناڕونی لە خشتەكەدا هەیە لەبارەی هەندێك دابینكردنەوە كە زیادەیە یاخود كەموكوڕی هەیە بۆیە پێویستیان بە رونكردنەوەی حكومەت دەبێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق راشیگەیاندوە، وەك لیژنەكەیان داوای رونكردنەوەیان كردوە، لەدوای كۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی بەدەستیان دەگات، بەڵام لەكۆتاییدا ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی كەمكردنەوەی بودجەو خەرجییەكانی هەیە لە رێگەی ئاڵوگۆڕ پێكردنی مادەو بڕگەكانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group