پەرلەمانتارێكی سەر بەهاوپەیمانی فەتح: ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەقینە نییە

28/05/2024 عێراق

نەوا-
سوهەیلە سوڵتانی پەرلەمانتارێكی سەر بەهاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەستی دەستیكردنی حكومەتی هەرێم لەبابەتی بەبانكیكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵگەیە لەسەرئەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەقینە نییە.
سوهەیلە سوڵتانی پەرلەمانتاری سەر بەهاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت، ، ژمارە ڕاگەیەندراوەكان ڕاستەقینە نین، ئەو بانكانەی دەیانەوێت موچەی فەرمانبەران بەبانكی بكەن، ڕوبەڕوی تەحەدای گەورە دەبنەوە لەپشتڕاستكردنەوەی داتاكان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پرۆسەی بەبانكیكردن پێویستی بەكات ‌و ماندوبونێكی زۆر هەیە، چونكە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم گومانیان لەسەرە.
باسی لەوەشكرد، دەبێت داتای فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە ژێر پشكنینی دەستەی دەستپاكیی ‌و دیوانی چاودێری دارایی تاوەكو وردبینی دەكرێت ‌و بەفەرمیی پەسەند دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group