لیژنەی داڕشتنی رێبەرو ستانداردەكانی دڵنیایی جۆریی خولیان بۆ دەكرێتەوە

28/05/2024

نەوا-
بەسەرپەرشتی ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و نوێنەری زانكۆكانی كوردستان لەشاری هەولێر بەهاوكاری رێكخراوی سپاركی هۆڵەندی، خولی راهێنانی (TOT) راهێنەری راهێنراوان بۆ لیژنەی داڕشتنی رێنمایی و رێبەرو ستانداردەكانی دڵنیایی جۆریی بەڕێوەچو.
لە وتەیەكدا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند،  ئەم خولی راهێنانە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ بەشداربوان كە دەبنە راهێنەری جێبەجێكردنی (ESG) بۆلۆنیا پرۆسێس كە هیوادارین بتوانن خول و سیمینارو كۆنفرانسی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن بۆ زانكۆكانمان.
جێی ئاماژەیە، هەنگاوەكانی دەستپێكردنی پرۆژەكە بریتییە لە بەدەستهێنانی دەستگیرۆییەكی نێودەوڵەتی لەلایەن دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆریی بۆ پرۆژەكە بە هاوكاری و هەماهەنگی رێكخراوی سپاركی نێودەوڵەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group