نەوا-
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، پاڵاوگەكان هیچ مەرجێكی سەلامەتی و ژینگەییان تیادا نیە.
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سەبارەت بەو ئاگرەی لە پاڵاوگەیەكی گوێر كەوتۆتەوەو نزیكەی 24 كاتژمێر دوكەڵەكەی دەچێتە بەرگەهەواوە بڵاویكردۆتەوە، لە درێژەی كاروچالاكیەكانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لیژنەی چاودێری پرۆژە پیشەسازییەكان سەردانی ئەو روداوە نەخوازراوەی كردوە بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە پاڵاوگە نایاساییەكان كەوتۆتەوە بۆتە هۆی پیس كردنی بەرگە هەواو ژینگەی شار بە گشتی.
فەرمانگەكە راشیگەیاندوە، ئەم پاڵاوگانە هیچ مەرجێكی سەلامەتی و ژینگەییان تێدا نیە.