قوباد تاڵەبانی: سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق یەكەم بوە

08/09/2024

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سلێمانی لەڕوی وەبەرهێنانەوە لەسەر ئاستی عیراق یەكەم بوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بابەتێكی لەژێر ناونیشانی (لەپێناو بوژانەوەی ئابوریدا) بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەكردوە، بەپێی ئامارەكان لە سێ ساڵی رابردودا پارێزگای سلێمانی لەڕوی وەبەرهێنانەوە لەسەر ئاستی عیراق یەكەم بوە، لەدوای ساڵی 2003شەوە زۆرترین وەبەرهێنان هەر لەو سێ ساڵەدا بوە.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، خەونی گەورەو پلانی تۆكمەترمان هەیە بۆ پتەوتركردنی ژێرخانی ئابوری، بە هەمو هێزو توانامانەوە بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بەتوندی روبەڕوی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە كە كۆسپ و ئاستەنگیان بۆ دروست بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group