هەڕەشەكانی ئیسرائیل نرخی نەوتی دابەزاند

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
بەهۆی هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی ئێران، نرخی نەوتی خاو لەجیهاندا بەڕێژەی 3٪ كەمبووەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "oil price"ی تایبەت بەنرخی نەوت‌و سوتەمەنی، لەئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكانی جیهان بە 74 دۆلارو مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەوەش بەراورد بەدوێنێ نزیكەی چوار دۆلاری بەهاكەی لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزیوەو یەك بەرمیل بەرمیل بە 70 دۆلارو 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هۆكارێكی دیكەی دابەزینی نرخی نەوت ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ئۆپیكە، كە باس لەوەدەكات چین خواستی لەسەر نەوت كەمدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group