لە ئەمڕۆوە دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەدرێت بە گەشتیاران

27/10/2024

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقی دەڵێت، بۆ هەر گەشتیارێك بڕی 3000 دۆلاری بەنرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك پێدەدرێت.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە گەشتیاران كە لە هەردوو فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە گەشت دەكەن دۆلاریان بەنرخی رەسمی بانكی ناوەندی بۆ دەگۆڕدرێت، بەهاوشێوەی فرۆكەخانەكانی دیكەی عیراق.
ئاماژەی بەوەشدا، بانكی بازرگانی عیراقی (TBI) ئاگەداریكردینەوە بە تەواوبوونی رێكارە كارگێرییەكان، لەمەودوا گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمیشەوە دەتوانن بڕی سێ هەزار دۆلار لە مانگێكدا وەربگرن، كە نرخی 1 دۆلار بەرامبەر بە 1320 دینارە لە نووسینگەی بانكی TBI لە فڕۆكەخانە و لە ئایندەیەكی نزیكدا بانكی جیهان بۆ هەمان مەبەست نووسینگە لەو دوو فڕۆكەخانەیە دەكاتەوە
هەروەها، بانكی بازرگانی عیراقیش لە پەیامێكدا خۆشحاڵی دەردەبڕێت بە كردنەوەی بانكەكەیان لە فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی و دەڵێت، ئەم دەروازانە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گەیاندنی دۆلارە بە گەشتیاران و لە ئەمڕۆوە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی 24 سەعات پێشوازیتان لێدەكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group