نەوا-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە زیندانی دورگەی ئیمراڵیەوە وەڵامی بڕیارەكانی 12هەمین كۆنگرەی پارتەكەی دایەوە.
لەسەرەتای پەیامەكەیدا ئۆجەلان غەمباری خۆی نیشانداوە بە ژیانئاوییكردنی دوو سەركردەی پەكەكە كاتێك لەكۆنگرەكەدا ناویان وەبیرهێنراوەتەوەو رایگەیاندوە، بەغەمگینییەكی زۆرەوە بیستویەتی كە عەلی حەیدەر قەیتان و رەزا ئاڵتون ژیانئاواییان كردوە، لە تێكۆشانی بونی نەتەوەیی و كۆمەڵگای دیموكراتیكدا هەمیشە شوێنیان هەیەو ئەوان بۆ رێكخستنی سەردەمی نوێ وەك بنەماكانی ئیلهام تا هەتایە رۆڵی خۆیان دەگێڕن و وەك رێبەرانی هەمیشەیی لە تێكۆشانیاندا درێژە بە هەبونیان دەدەن.
هەروەها ئۆجەلان لەبارەی بڕیارەكانی كۆنگرەی پەكەكە بۆ خۆهەڵوەشاندن و چەكدانان وتویەتی: بە رێزەوە ساڵاو لەبڕیارەكانی كۆنگرەی 12ـیەمینی مێژویی و پەیامەكانی پەیوەست بە داهاتو دەكات.