نەوا-
رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، پێویستە سنورێك بۆ بەغدا دابنرێت ئەگەر وانەبێت بارودۆخی هەرێم خراپتر دەبێت.
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەبارەی رەوشی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشهاتانەی هاتونەتە ئاراوە رایگەیاند، ئێمە كێشەیەكی گەورەمان هەیە كە ناوماڵی كورد یەك نیە بۆیە بەغدا ئێستا بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا دەكات، وەك بزوتنەوەی ئیسلامی خەباتیانكردوەو خەم بۆ هەرێمی كوردستان دەخۆن، بەغدا 21 ساڵە بەوشێوەیە رەفتار لەگەڵ هەرێمدا دەكات هەر سەرۆك وەزیرانێك هاتوە بەو شێوەیە بوە تەنانەت بە شانوباڵی سودانیشدا هەڵیاندا، بەڵام هیچ گۆڕانكارییەك روی نەدا.
وتیشی: كەس خۆی ناكاتە بەرپرسیا لەبەرامبەر موچەی فەرمانبەران، سیستمێكی تەندروست لە عیراقدا نییەو لەهەرێمیش هەر دوو ئیدارەییەو ناوماڵی كورد شپرزەیە.
رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی وتیشی: رۆژانە دەیان هەزار بەرمیل نەوتی رۆژئاواش دێتە هەرێمی كوردستان بەشەریكی دەفرۆشرێت، بە دەسەڵاتمان وتوە بابەتی نەوت و غاز یەك بەرمیل و دوو بەرمیل نییە بە سەدان هەزار بەرمیل نەوت دیار نییەو مافی خەڵكە لە داهاتەكەی بپرسێت، هەروەها سیستمی سیاسی نە لەهەرێم هەیە نە لە بەغدا.
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز راشیگەیاند، ئەوەی باسكراوە ئەوەیە ئەگەر سنورێك بۆ بەغدا دانەنرێت بارودۆخی هەرێم خراپتر دەبێت، ئەگەر تا پێش جەژن موچەو بودجە نەنێردرێت پێویستە سەرجەم لە سەرۆك كۆمارەوە تا دوایی بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و بڵێن بەبەغدا سیستمی سیاسی بۆخۆتان نامانەوێت، ئەوكاتەش كە كورد كشایەوە سوننەكانیش دەكشێنەوەو حكومەت نامێنێت.