كەشناسی هەرێم: سبەی خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەرێوبەرایەتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
ئاماژە یەبوەشداوە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با كاریگەری ئەم تۆزوخۆڵە لە ناوچە دەشتایەكان زیاتر دەبێت.
رونیشیكردەوە، مەودای بینین لە كاتی تۆزوخۆڵ كەم دەبێتەوە بۆ شەش بۆ حەوت كیلۆمەتر، پلەكانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.
بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم:
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
دهۆك: 34 پلەی سیلیزی
كەركوك: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group