نەوا-
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی لەهەرێمی كوردستان زیاترە لە 10 ملیار دۆلار.
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی كوردستان تائێستا دەگاتە 10 ملیارو 130 ملیۆن دۆلار كە لە 13 سێكتەری جیاجیا لە هەرێمی كوردستان هەیە، جگە لە پڕۆژەی كەرتی نەوت و غاز ئەوان سەرمایەیان زۆرترە بۆیە ئاسانكاری زۆر بۆ وەبەرهێنەری بیانی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت ئەمەش لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
محەمەد شوكری ئاماژەشیكردوە، ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكەن دەرفەتەكانی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی دەخەنەڕو بۆئەوەی هانی وەبەرهێنەری بیانی بدەن بێن لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن و لە نزیكەوە دەرفەتەكان ببینن.