نەوا-
پارێزگاری كەركوك كێشەی جوتیاران چارەسەر دەكات تا دوا بارهەڵگر گەنمی جوتیار وەردەگیرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران و وەرگرتنی بەروبومەكانیان لەگەنمی ئەمساڵ، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حەیدەر گەرعاوی سەرۆكی لیژنەی ناوەندی بەبازاڕیكردن رێكەوتن كە ئەو بەروبومەی ماوەتەوە هەمووی جەرد بكرێت و لە رۆژانی داهاتو وەربگیرێن تا دوا بارهەڵگر.
ئاماژەشكراوە، پێویستە سەرجەم جوتیاران كە فۆڕمی پەسەندكراویان هەیە لە لیژنەی لاوەكیەوە گەنمەكانیان باربكەن و رو لە سایلۆی كەركوك بكەن لەپێناو جەرد كردنیان و وەرگرتنی بەرهەمەكانیان، دوای جەردكردنەكەش پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوام دەبێت تا كۆتا بارهەڵگر.