بریارە لە چەند كاتژمێری داهاتوو رێكەوتنی بەغدا وهەرێم واژۆبكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
رۆژنامەی سەباحی عێراقی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت ئەمرۆ  پێش دەستكردن بە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد واژوو بكرێت.
رۆژنامەی سەباحی عێراقی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردووەتەوە، ماوەی چەند رۆژێكە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و چارەسەری پرسی مووچە چڕكراونەتەوە.
رۆژنامەكە لە زاری سەباح سوبحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایكردووە، رێككەوتنێكی مەبدەئی لەنێوان هەرێم و بەغداد كراوە، بە رادەستكردنی 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە، لەگەڵ هێشتنەوەی 46 هەزار بەرمیل بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی و پاڵاوتنی.
ئاشكراشیكرد، چاوەڕێدەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا و پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێككەوتنەكە واژوو بكرێت و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەروو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group