نەوا-
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە رۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵیی عێراق كۆببێتەوە و بۆ بڕیاردان لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
باسی لەوەشكرد، كۆبوونەوەكە بۆ ئەوەیە كە دوا بڕیار لەسەر نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بدرێت و ئەگەر بڕیاریدا ئەوا ناردنی مووچە بەردەوامبێت.
سروە محەمەد ئاشكراشیكرد، ئەگەر دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری ناردنی مووچە دەربكات ئاوا بڕیارەكانی پابەندییە و حكومەتی عێراق پاپەند دەكرێت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.