كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیاواز.
 كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە12-7، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژە بەوەشكراوە، سبەینێ یەكشەممە13-7، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور هەوری تەواو.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆك : 46 پلەی سیلیزی
كەركوك : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی
سۆران : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group