ئەپیكۆر: ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق_ توركیاوە.
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) رایگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە، دانووستانەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق چڕتر بووەتەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق- توركیاوە.
ئاماژەی بەوەشدا، كۆمپانیاكانی ئەندامی ئەپیكۆرو نوێنەری كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی دیكەی نەوت، كە لە هەرێمی كوردستانی عێراق چالاكن، بەشدارییان لە كۆبونەوەیەكدا كرد لە 12ی تەمموزی 2025 لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق، تیایدا ئامادەییان دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق_توركیاوە.
ئەپیكۆر ئاشكراشیكرد، ئامادەن دەستبەجێ هەناردەكردنـی نەوت دەستپێبكەنەوە، بە مەرجێك كە دڵنیایی بدرێت لە پێدانی پارەی هەناردە، هەروەها، رێز  لە گرێبەستە یاساییە كارپێكراوەكانیان بگیرێت و چارەسەرێك بۆ شایستە داراییە كەڵەكەبووەكانیان بدۆزرێتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group