نەوا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لە رێككەوتی نێوان حكومەتی هەرێم و فیدراڵ لەبارەی داهاتی نانەوتی و نەوت دەكات و ناردنی موچەی ئەم چەند مانگەش مەرجێك دەبێت لە رێككەوتنەكە.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا راگەیاندوە، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لێكتێگەیشتنی هەردو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی لەبارەی نەوت و داهاتی نانەوتی بردوەتە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و دوای تاوتوێكردن ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر لێكتێگەیشتنەكە داوە، هەردولاش رێككەوتنی سەرەتاییان لەبارەی داهاتی نانەوتی و نەوت كردوەو بەگوێرەی ئەمەش بێت موچەی ئەم چەند مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
هەورامانی ئاشكراشیكردوە، لێكتێگەیشتنەكە لەبارەی داهاتی نانەوتی و نەوتە، وەك دەستپێك حكومەتی فیدراڵی موچەی ئەم چەند مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت ودوای ئەمەش هەردو حكومەت دەچنە ناو رێككەوتنێكی فراوانترەوە، چونكەی ئەوەی كراوە سەرەتاییە.