درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك هەولێر كەوتە خوارەوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك گوندی سورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامكی پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە.
دژەتیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 10:50 خولەكی ئەمڕۆ پێنجشەممە درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك گوندی سورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامكی پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە.
دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەشدا، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، درەنگانی شەوی رابردوو كاتژمێر 1:27 خولەك درۆنێكی دیكەی  بۆمبڕێژكراو لە نزیك گوندی جێژنیكانی سەر بە قەزای بەحركەی پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group