مەسرور بارزانی سوپاسی هاریكارییەكانی توركیا دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی حكومەتی هەرێم سوپاسی ئاسانكاریی و هاریكاریی توركیا دەكات كە لەكاتی جەنگەكاندا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەیكات.
بەپێی راگەیەنراوێك، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئانل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عیراق كۆبوەنەوەو گفتوگۆیانكردوە لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەكەو پێویستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی توركیاو چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، هەروەها رێزگرتن لە مافە دەستورییەكانی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكانیان تاوتوێكردوە.  
لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی جەختیكردوەتەوە لەسەر كۆتاییهێنان بە هێرشی سەر ژێرخانی ئابوری و وزەی هەرێمی كوردستان و سوپاسی ئاسانكاریی و هاریكاریی توركیایان بۆ هاوڵاتیانی هەرێم كردوە لەكاتی شەڕو ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group