"بڕ‌یاری هەناردەكردنەوەی نەوت بەشێكی زۆری كێشەكان چارەسەر دەكات"

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
حكومەتی هەرێم بڕ‌یاریداوە لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە هەناردە كردنەوەی نەوتی هەرێم بكات پەرلەمانتارێكی عیراقیش دەڵێت، بڕ‌یاری هەناردەكردنەوەی نەوت بەشێكی زۆری كێشەكانی نێوان هەردو حكومەت چارەسەر دەكات.
سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەری فەرمی یەكێتی راگەیاندوە، هەنگاوی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەنگاوێكی ئەرێنییەو بەشێكی زۆری كێشەكان چارەسەر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە: گرنگە هەردوو حكومەت پابەندبن بەو لێكتێگەیشتنەی كە لەنێوانیاندا ئیمزا كراوە بۆئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم لە قەیرانی دواكەوتنی موچە رزگاریان ببێت، هەروەها چاوەڕ‌واندەكرێت حكومەتی عیراق لەماوەیەكی نزیكدا موچەی مانگی حوزەیران بنێرێت.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاندوە: هەرچەندە بەهۆی هێرشە درۆنییەكانەوە بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكان لە ئێستادا حكومەتی هەرێم ناتوانێت ئەو 230 هەزار بەرمیل نەوتە هەناردە بكات، بەڵام بڕ‌یارەكە لەلایەن هەرێمەوە هەنگاوێكی ئەرێنییە بە ئاڕ‌استەی چارەسەركردنی كێشەكان، چونكە دەكرێت لە داهاتودا بڕ‌ەكەی زیاد بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group