نەوا-
وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت: گەر ئیسرائیل هێرش بكات موشەكە نوێكانمان بەركاردەهێنین.
عەزیز نەسیر زادە وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند: ئێران موشەكە نوێكانی بەكاردەهێنێت، لە وەڵامدانەوەی هەر سەركێشییەكی چاوەڕوانكراوی دوژمن.
باسی لەوەشكرد، ئەو موشەكانەی لە وەڵامی دەستدرێژییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیلدا بەكارهێنران، ساڵانێك لەمەوبەر دروستكرابوون، ئەمڕۆ موشەكیان هەیە بە توانایەكی زۆر باشتر لە موشەكەكانی پێشوو ئامادە كراون.