نەوا-
رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەقی دانپێدانانی عـ.ـەجاجی نوگرە سەلمانی بڵاوكردەو و رایگەیاند، بۆ یەكەمجار و دوای دەستگیركردنی، دان بە زۆرێك لەو تاوانانەدا دەنێت كە دەرهەق بە زیندانیكراوانی نوگرە سەلمان ئەنجامیداوە و دەڵێت، برسیكردنیان وەك چـ.ـەك بەكارهێناوە.
عـ.ـەجاج لە دانپێدانانەكەیدا دەڵێت، كاتێك لە ساڵی 1989 بووم بە لێپرسراوی زیندانی نوگرە سەلمان، 400 زیندانیكراوی عەرەبی لێبوو، دوای ئەوەی زیندانەكە بەتاڵكرا، چوار هەزار هاوڵاتیی كوردی بۆ هێنرا.
لە چاوپێكەوتنەكەدا، ناوبراو دان بە زۆرینەی تاوانەكانیدا دەنێت و دەڵێت، برسیكردنیان وەك چـ.ـەك بەكاردەهێنا، كە هیچ لە هێرشی سەربازی كەمتر نەبوو، لە ماوەی 10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانیكراوەكان گیانیان لەدەستدا.
ئەمە لە كاتێكدایە،سەرەتای ئەم مانگە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویكردەوە، دوای بەدواداچوونێكی وردی هەواڵگریی شەش مانگی و لەگەڵ ئەوەی پێشتر هەواڵی ناڕاستی گیانلەدەستدانی بڵاوكرابووەوە، توانیان لە پارێزگای موسەننا، عەجاجـ.ـی نوگرە سەلمان دەستگیربكەین.