نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە كەرتی غەززە دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حەماس دەڵێت، پلانی سەربازی ئیسرائیل لە غەززە بێ بایەخكردنی هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیرە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی كۆنفرانسێكدا لە ژاپۆن داوای ئاگربەستی دەستبەجێی كرد لە كەرتی غەززە، دوای ئەوەی ئیسرائیل رایگەیاند كە هەنگاوەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری غەززە دەستیپێكردووە.
باسی لەوەشكرد، بڕیاری فراوانكردنی  ئۆردوگاكانی نیشتەجێبوون بۆ جولەكان لە كەناری رۆژئاوا نایاساییە و داوای لە ئیسرائیل كرد لەو پلانە پاشەگەزبێتەوە.
بزوتنەوەی حەماسیش، دوای دەستپێكردنی قۆناغی دووەی ئۆپراسیۆنی جەدعون 2ی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە رایگەیاند، ئەو پلانە بێ بایەخكردنی هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیرە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، وتیشی، چۆن پێشتر ئۆپراسیۆنەكانیان شكستیهێناوە ئەم ئۆپراسیۆنەش بە هەمان شێوە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group