نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە: سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك دورخستەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە: راكان جبوری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك لە كاندیدبونی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دورخراوەتەوەو مافی بەشداریكردنی وەك كاندید لێسەندراوەتەوە.
ئەم بڕیارەی كۆمسیۆن لەكاتێكدایە كە بەردەوامن لە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەوچوارچێوەیەشدا ئەو كاندیدانە دوردەخاتەوە كە مەرجی كاندیدبونیان تێدا نییە.