فالح فەیاز: یاسای حەشدی شەعبی هاوشێوەی سوپای ئێران نیە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، یاسای حەشدی شەعبی هیچ لێكچونێكی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێراندا نیە. 
فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاندوە، یاسای حەشدی شەعبی هاوشێوەی سوپای پاسدارانی ئێران نیە، بەڵكو یاساكە شارەزایانی یاسایی و پسپۆڕانی وەزارەتی بەرگری عیراق نوسیویانەتەوە. 
فەیاز لەبەشێكی تردا وتویەتی: پێشتر قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس هاوكاری سەربازی پێشكەشی عیراق كردوە، بەڵام ئەم هاوكارییە كاریگەریی لەسەر پێكهاتەو یاسای حەشدی شەعبی نەكردوە.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group