هۆشیار زێباری: پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق پاك و بێگەرد نابێت

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق پێویستە ڕێكاری توند دژی سەرپێچیكاران بگیرێتەبەر.
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق پاك و بێگەرد نابێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەكانی دەوڵەت لە ڕێگەی پێشكەشكردنی پرۆژە و گرێبەست بە هەندێك بازرگان بەدەر لە ڕێنماییەكانی گرێبەستی حكومی، بەكار دەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆیە پێویستە داوا لە دادگا، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمیسیۆن بكەن ڕێكاری توند دژی سەرپێچیكاران بگرنەبەر، ئەویش بە ئامانجی گەرەنتیكردنی پاك و بێگەردی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group