نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، ئاماری مانگی تەموزی رابردووی گرێبەستەكانی هاوسەرگیری و حاڵەتەكانی جیابوونەوەی لە سەرجەم پارێزگاكان بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە مانگی تەموزدا 22 هەزار و 677 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماركراون، زۆرترین ژمارە لە بەغدا بووە، كە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە سێ هەزار و 67و لە كەرخ دوو هەزار و321 گرێبەست تۆماركراون.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەدوای بەغدا، پارێزگای نەینەوا بە تۆماركردنی سێ هەزار و589 حاڵەت لە پلەی دووەمدا دێت و بەسرە بە دوو هەزار و 73 حاڵەت سێیەمە، هەروەها ئەنبار بە هەزار و906 حاڵەت لە پلەی چوارەم و زیقار بە هەزار و 514 حاڵەت لە پلەی پێنجەمدان.
هاوكات، لە هەمان مانگدا، دادگاكانی عیراق شەش هەزار و 910 حاڵەتی جیابوونەوەیان تۆماركردووە.