حكومەتی عیراق زیندانیكراوە بیانییەكان دیپۆرتی وڵاتەكانیان دەكاتەوە

22 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

حكومەتی عیراق لیژنەیەك پێكدەهێنێت بەمەبەستی دیپۆرتكردنەوەی ژنانی بیانی زیندانیكراو لە عیراق و منداڵەكانیان بەپێی پرەنسیپی مامەڵەكردنی هاوشێوە.
ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاندوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لیژنەیەكی پێكهێناوە بەمەبەستی داڕ‌شتنی پلانێك بۆ دیپۆرتكردنەوەی ژنانی بیانی زیندانیكراو لە عیراق و  منداڵەكانیان، بەپێی پرەنسیپی مامەڵەكردنی هاوشێوە.
راشیگەیاندوە، بە سەدان زیندانی ژن و منداڵەكانیان لە چاكسازییەكانی عیراقدا هەن، بۆیە وەزارەتەكەیان بە سەرۆكایەتی وەزیری داد هەوڵیداوە پلانێك بۆ گواستنەوەی ژنە زیندانییە بیانییەكان و منداڵەكانیان دابڕ‌ێژێت و لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتانە كۆبونەوە بكات و بابەتەكەیان لەگەڵدا تاوتوێ بكات، ئەم پلانەش قەرەباڵغی ناو چاكسازییەكانی عیراق كەمدەكاتەوە، هەروەها بەشێكیشە لەپرەنسیپی مامەڵەكردنی هاوشێوەو بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاترە بۆ وڵات لە روی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانەوە، جگە لەوەی ر‌ەهەندی مرۆیی و ناوخۆیی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group