فیدان: ئەوەی گەلی فەڵەستین پێویستی پێیەتی دەستوەردانە

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: ئەوەی گەلی فەڵەستین پێویستی پێیەتی ئەوەیە كە بە كۆمەڵ دەستوەردان بكەن.
لەكۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كە لەشاری جدەی سعودیە بەڕێوەچو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، پشتیوانی لە دۆزی دادپەروەرانەی گەلی فەڵەستین دەكرێت، بەڵام ئەوە بە تەنها بەس نییە ئەوەی گەلی فەڵەستین پێویستی پێیەتی ئەوەیە كە وەك رێكخراوی هاریكاری ئیسلامیی بە كۆمەڵ دەستوەردان بكەن.
فیدان وتیشی: بەشداریكردنی بەهێزی دەوڵەتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لەئاستی باڵادا دەربڕینێكی بەهێزە بۆ یەكگرتوییان، لە ئێستاشدا هەنگاو بەهەنگاو داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بوەتە راستییەك كە گەڕانەوەی نیە هەرچەندە تەنها ئەوە بەس نیە بەڵكو پێویستیان بەگوشارێكی بەهێزی هەماهەنگیكار هەیە لەپێناو چارەسەری هەمیشەییدا كە ئیسرائیل بخاتە ژێر گوشارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group