دەستكرا بە خەرجكردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سلێمانی دەستكرا بە خەرجكردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكان و كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پێویستی پزیشكی لە سلێمانی تا كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی هات.
بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاری چارەسەركردنی كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پزیشكی لە سلێمانی درا ئەمڕۆ دەستكرا بە خەرجكردنی پارەكە.
ئاماژەی بەوەشدا، بە هەوڵی د. ماكوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی هەرێم دەستكرا بە خەرجكردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەمەش كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پێویستی پزیشكی لە سلێمانی تا كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی هات.
تەندروستی سلێمانی سوپاسی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگاری سلێمانی هەوڵەكانی كرد بۆ چارەسەركردنی كیشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پزیشكی پێویست لە سلێمانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group