تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلكترۆنی حەج

1 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تەنها دوو رۆژ كات ماوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت فۆڕمی ئەلكترۆنیی حەج پڕبكەنەوە.
كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، زیاتر لە 70 هەزار كەس لە ڕێگەی فۆڕمی ئەلكترۆنییەوە داوایانكردوە ساڵی داهاتو بچنە حەج، تائێستا هیچ بڕیارێكیان نەداوە بۆ درێژكردنەوەی كاتی ناو تۆماركردن كە دوایین وادە 20ـی ئەم مانگەیە. 
وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت ناوی كەسێكی دیكە لەفۆڕمەكەیان بۆ چونە حەج زیاد بكەن یاخود هەڵەیەكیان كردوەو دەیانەوێت چاكی بكەن، دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یان نوسینگەكانی حەج و عومرەی ناوچەكەیان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group