ترەمپ گروپی ئەنتیفای خستە لیستی تیرۆرەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گروپێكی ئەمریكای بە مەترسیدار ناوزەدكردو خستیە لیستی تیرۆرەوە.
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گروپی چەپڕەوی (ئەنتیفا) كە نەخۆش و مەترسیدارن رێكخراوێكی تیرۆریستین كارەساتێكی مەترسیداری چەپی رادیكاڵن، داوای لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر دەكەن لەبارەی ئەوانەی پشتیوانی دارایی ئەنتیفا دەكەن.
سەبارەت بەكوشتنی چالاكوانی كۆماریخواز چارلی كیرك ترەمپ رایگەیاند كە پێویستە  100% گروپە چەپڕەوە رادیكاڵەكانی وەك ئەنتیفا بخرێنە چوارچێوەی گروپی تیرۆری ناوخۆییەوە.
گروپی ئەنتیفا گروپێكی سیاسی و جوڵانەوەیەكی سەر بە سەركردایەتی ناوەندیی نییە، بەڵكو بزوتنەوەیەكی چالاكوانییە لە زۆربەی زۆری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا دەردەكەون و بەشدارییەكی كاریگەر لەسەر رەوتی خۆپیشاندانەكان دادەنێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group