نەوا-
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو كاندید و حزبانەی كە پێش وادەی دیاریكراو دەستیان بە بانگەشە كردووە، سزادراون، ئەگەر پاش سزادانەكە، بانگەشە و فلێكسەكانیان لانەبردبێت، سزاكەیان كراوەتە دوو هێندە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو كاندید و لایەنانەی كە پۆست و پلە و پایەی حكومییان بۆ بانگەشە بەكارهێنابێت، بە بڕی پێنج تاوەكو 10 ملیۆن دینار سزادەدرێن.
جومانە غەلای دەشڵێت: كێشەكانی پێشووتری وەك نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران چارەسەركراون و ئێستا ئامێری ناسینەوەی رووخسار لە وێستگەكانی دەنگدان جێگیركراوە و ئەو گرفتانە هەمووی چارەسەركراون.
هەروەها، وتەبێژی كۆمیسیۆن دڵنیایی دایە هاووڵاتییان لە پاكیی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو و رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی رابردوو بە سەركەوتوویی، گەواهیدەری كارەكانیانە.