لیژنەی ئەمنی هەولێر بۆ رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند بڕیارێكی دەركرد

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر بۆ رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا داوایكردوە بەهیچ شێوەیەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاروانی زۆری ئۆتۆمبێل لەشەقامە گشتییەكان نابێت بكرێت، هەروەها وێنەو پۆستەرو دروشمی كاندیدان لەو شوێنانەی كەڕێگە دراوە دەبێت هەڵبواسرێن یان لەسەر ستاند لەشوێنێك دابنرێت كە رێگا نەگرێت، لە چواررێییان و ترافیكلایتەكانیشدا وێنەو پۆستەرو دروشمی كاندیدان نابێت هەبێت.
لیژنەی ئەمنی هەولێر داواشیكردوە كە دوای تەواوبونی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن كاندیدان بەرپرسن لە كۆكردنەوەی پۆستەرو وێنەكانیان بەپێچەوانەوە بەپێبژاردن سزادەدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group