بەهۆی دانانی زەڕەبینێكەوە یەك هەزار داری سروشتی سوتا

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، لە دۆڵی دوكانیان لەسنوری ناحیەی عەربەت دانانی زەڕەبینێك بوە هۆكاری سوتانی نزیكەی یەك هەزار داری سروشتی.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لەكەوتنەوەی ئەو ئاگرەی سنوری دۆڵی دوكانیان كارمەندانیان گەیشتنە شوێنی روداوەكەو بەهەر هەوڵێك بوە توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن، بەڵام دەرەنجامەكەی سوتانی یەك هەزار داری سروشتی و 20 دۆنم پوش و پاوان بوە، هۆكارەكەشی بەهۆی دانانی زەڕەبینێك بوە، بەدواداچون لەوبارەیەوە بەردەوامەو بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتباری روداوەكە دەرچوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group