ئیمانوێل ماكرۆن: ڕۆڵێكی تایبەت دەگێڕین لە بەڕێوەبردنی داهاتوی كەرتی غەززە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا لەكاتی گەیشتنی بە شاری شەرم شێخ لە میسر بۆ بەشداریكردن لە لوتكەیەك بە سەرۆكایەتی سەرۆكی میسر و ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێمە ڕۆڵێكی زۆر تایبەت دەگێڕین شانبەشانی دەسەڵاتی فەلەستین لە بەڕێوەبردنی داهاتوی كەرتی غەززە، بەڵام هاوكات دڵنیا دەبینەوە كە چاكسازیی پێویست بۆ كۆتایی هاتنی جەنگ لە غەززە ئەنجام دەدرێت.
ماكرۆن جەختی لە بەشداریكردنی مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین لە لوتكەی شەرم شێخ كردەوە و وەك "نیشانەیەكی زۆر باش و داننان بە ڕۆڵی دەسەڵاتی فەلەستین وەك دامەزراوەیەكی شەرعی" وەسفی كرد.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس 20 بارمتەی ئازادكرد كە هێشتا لە كەرتی غەززە دەستبەسەركرابون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group