لە پەرلەمانی ئیسرائیل دروشمی كۆمەڵكوژیی روبەڕوی ترەمپ كرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەشێكی سەركردە عەرەبی و جیهانییەكان بەشداری لوتكەی شەرم ئەلشێخ لە میسر دەكەن كە بە ئامادەبونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس واژۆ دەكرێت.
پێش بەڕێكەوتنی بۆ میسرو بەشداریكردنی لە لوتكەكەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەرلەمانی ئیسرائیل وتارێكی پێشكەشكرد، لەكاتی وتارەكەیدا دوو ئەندامی ئۆپۆزسیۆن بە بەرزكردنەوەی دروشمی كۆمەڵكوژیی وتارەكەیان بە ترەمپ بڕی و پاشان لەلایەن پاسەوانانی پەرلەمانەوە كرانە دەرەوەی هۆڵی كۆبونەوەكە.
لەبەشێكی وتارەكەیدا ترەمپ وتی: 20 بارمتە دەگەڕێنەوە باوەشی خێزانەكانیان و 28یشیان تەرمەكانیان دەگەڕێنرێنەوە بۆ دوامەنزڵگەی خۆیان، دوای ساڵانێكی ناخۆش لە شەڕی بەردەوام موشەكەكان بێدەنگ دەكرێن  و زەویش بۆ ئاشتی پیرۆز دەبێت، ناوچەكەش بۆ هەتایە بەئاشتی دەژی.
لەكۆبونەوەی لوتكەی شەرم ئەلشێخ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەشداری دەكات و چەندین كۆبونەوەو چاوپێكەوتن لەگەڵ سەرۆكی وڵاتان ئەنجامدەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group