نەوا-
ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەنتەری تیشك تەنها سەنتەری سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیانە تیشكی موگناتیسی تێدا دەگیرێت، نزیكەی چوار مانگە ئامێرەكەیان لەكاركەوتوە پاش هەوڵێكی زۆر چاككرایەوە، ئێستا هاوڵاتیانی سنورەكە دەتوانن لە سەنتەرەكە كاریان بۆ بكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە وتیشی: بەهۆی نەبونی ئامێری قەستەرە زۆرجار ئەو گرفتە روبەڕوی نەخۆشەكان دەبێتەوە رەنگە وەك پزیشك بتوانرێت لەماوە 2 خولەكەدا ژیانی كەسێك رزگاربكرێت، لەكاتێكدا وەزیری تەندروستی لەهەڵەبجە رایگەیاند كە كڕیویانە، بەڵام تائێستا سۆراغی نیە.