هۆشداری نێودەوڵەتی لە مەترسیی تەقەمەنی نەتەقیەو لە غەززە دەدریت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ریككخراوی هاندیكاپ ئینتەرناشناڵ ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەوەی كە تەقەمەنی نەتەقیەوە لە غەززە مەترسییەكی "گەورە" بۆ ئەو ئاوارانە دروست دەكات كە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناوچە وێرانكراوەكانی فەلەستین،و داوای كردڕێگە بە ئامێرە پێویستەكانی پاككردنەوەی مین بدرێت بچنە ئەو ناوچانە.
ئان كلێر یایش، بەڕێوەبەری ڕێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، "مەترسیەكان زۆر گەورەن و مەزەندە دەكرێت كە نزیكەی ٧٠ هەزار تۆن تەقەمەنی كەوتبێتە سەر غەززە" لەوەتەی شەڕەكە دەستیپێكردووە دوای هێرشەكەی  حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣، 
هاندیكاپ ئینتەرناشناڵ ڕێكخراوێكی ناحكومییە و تایبەتمەندە لە پاككردنەوەی مین و هاوكاریكردنی قوربانیانی مینە دژە كەسییەكان.
لە ڕاگەیەندراوەكەی هاندیكاپ ئاماژە بەوەشكراوە، چینەكانی داروپەردوو و ئاستی كەڵەكەبوون زۆر گەورەن و ئێمە ڕووبەڕووی مەترسی زۆر دەبینەوەلە زەوییەكی "زۆر ئاڵۆز"دا .
لای خۆیەوە دەزگای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین (UNMAS) ئاماژەی بەوەدا كە "هێشتا مۆڵەتی لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل وەرنەگرتووە بۆ هێنانی كەرەستەی پێویست" بۆ لابردنی تەقەمەنی نەتەقیەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە "سێ زرێپۆش لە سنوورەكاندا جێگیركراون، چاوەڕێی چوونە ناو غەززە دەكەن، ئەمەش ڕێگە بە ئۆپەراسیۆنی سەلامەتتر و بەرفراوانتر دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group