بۆ پاراستنی تەندروستی پێویستە ڕۆژانە چەند ژەم بخۆیت؟

5 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ
نەوا-
بۆچوونەكان سەبارەت بە ژمارەی ئایدیاڵی ژەمەكانی ڕۆژانە جیاوازن، بەڵام لێكۆڵینەوەكانی ئەم دواییە پشتڕاستی دەكەنەوە كە كوالیتی خۆراكەكەت و كۆی گشتی وەرگرتنی كالۆری زۆر گرنگترە لە ژمارەی ژەمەكان.
بەپێی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی سێ ژەمی هاوسەنگ ڕۆژانە (بەربانگ، نیوەڕۆ، و ئێوارە)، لەگەڵ ئەگەری زیادكردنی خواردنی كەم و تەندروست، بۆ زۆربەی خەڵك گونجاوە،.
ھەندێك كەس ڕێجیمێكی ڕۆژانە دوو ژەم یان ڕۆژووگرتنی پچڕپچڕیان پێ باشترە، بەڵام ئەمە بۆ ھەموو كەسێك ناگونجێت، بەتایبەتی ئەوانەی پێویستیان بە وزەی بەردەوام هەیە یان تووشی نەخۆشی درێژخایەن دەبن.
گرنگترین شت ئەوەیە كە هەر ژەمێك تێكەڵەیەكی هاوسەنگ لە پرۆتین و كاربۆهیدراتی ئاڵۆز و چەوری تەندروست و ڕیشاڵی تێدایە، هەروەها خۆت لە خۆراكە پرۆسێس كراوەكان و شەكری زیادە بەدوور بگرێت.
ژمارەی ژەمەكان كلیلەكە نییە؛ بەڵكو هاوسەنگی و كوالیتی خۆراك و گوێگرتن لە جەستەت ئەو هۆكارانەن كە تەندروستی و كێش و وزە بە درێژایی ڕۆژ دەپارێزن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group