نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی كەم
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە19-10، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری دروست بوونی تۆزێكی كەم بەتایبەت لە ناوچەكانی باشووری هەرێم.
باسی لەوەشكردووە: سبەینێ دووشەممە20-10، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان لە پارێزگای دهوك و ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵات و باكووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە درەنگانی شەودا لە ناوچەكانی باكووری ڕۆئاوای هەرێم, هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم هەیە.
دەشڵێت: پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلە بەراوارد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆك: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 23 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 28 پلەی سیلیزی
كەركوك: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی