شەرع داوا لە ڕوسیا دەكات بەشار ئەسەدی ڕادەست بكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەشهەد سەلیبی جێگری بەڕێوەبەری وەزارەتی ڕوسیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، كە سەرۆكی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع، لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسیەكەیدا، ، بە شێوەیەكی ڕوون و ڕاشكاوانە داوای ڕادەستكردنەوەی "بەشار ئەلئەسەد"كردووە.
سەلیبی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی هەواڵی سوریا ڕوونیكردەوە، كە لایەنی ڕوسیا تێگەیشتنێكی ڕوونی نیشانداوە بەرەو بەدەستهێنانی  گواستنەوەی دەسەڵاتێكی دادپەروەر لە سوریا، ئاماژەی بەوەشكرد كە سەردانەكەی ئەلشەرع بۆ مۆسكۆ بۆ جەختكردنەوە بوە لەسەر دووبارە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ هەموو وڵاتان لە قۆناغی نوێدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، سوریا خەریكە سیاسەتی دەرەوەی خۆی بەگوێرەی بەرزترین بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی خۆی  دادەڕێژێت لە هەمان كاتدا بە پێی بنەمای شەفافیەت حەز دەكات پەیوەندییەكان لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بچەسپێنێت، جەختی لەوەش كردەوە كە سەركردایەتی سیاسی نوێ هەوڵدەدات گەلی سوریا لە هەموو پێشهاتەكان ئاگادار بكاتەوە.
باسی لەوەشكردوە، هەموو ڕێككەوتنەكانی نێوان دیمەشق و مۆسكۆ دووبارە دەكێشرێنەوە بۆ دڵنیابوون لە بەرزترین بەرژەوەندی گەلی سوریا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو لایەن میكانیزمی یاسایی نوێیان لەخۆگرتووە بۆ هاوكاریكردن لە فایلەكانی كەسانی داواكراو و فایلە چاوەڕوانكراوەكان، جگە لە پشتگیریكردنی پۆستی سوریا لە كۆڕ و كۆڕبەندی نێودەوڵەتی و بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتووەكان.
جێگای ئاماژەیە كە ئەحمەد ئەلشەرع لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا لە سەردانێكی فەرمیدا گەیشتە مۆسكۆ كە لەو ماوەیەدا لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین كۆبووەوە، و لە دانوستانەكاندا پەیوەندی دوولایەنە و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و فایلەكانی ئاوەدانكردنەوەیان ڕووماڵ كرد.
جێگای ئاماژەیە كە بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریا دوای ئەوەی لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا دەستی بەسەر دەسەڵاتەكاندا گرت، بەرەو رووسیا هەڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group