قۆناغی دووەمی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك دەستیپێكرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە رایگەیاند، بەمەبەستی تۆماركردنی ئەو خێزانانەی كە بە هەر هۆكارێك لە ماوەكانی رابردوودا نەیانتوانیوە لە سیستمی نوێی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراكدا خۆیان تۆماربكەن و هەژماربكەنەوە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم پرۆسەیە تەنیا بۆ ئەو خێزانانەیە كە هەژماریان نەكردووەتەوە و پێویستە كارتی نیشتمانی ئەندامانی خێزان و كارتی زانیاریی پێشكەش بكەن لەگەڵ بەڵێننامەكەدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێستا گواستنەوە و زیادكردنی منداڵ ناكرێت، تاوەكو ئەو كاتەی بەشی خزمەتگوزاری لەناو بەرنامەكەدا كارادەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group