وەزارەتی دارایی هەرێم پێویستی بە راژەیە بۆ بانكی نیشتمان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان داوای لە فەرمانبەرانی خوازیاری بانكە بازرگانییەكان كردوە خۆیان بگوازنەوە بۆ  بانكی نیشتمان.
وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، بانكی نیشتمان بانكێكی حكومی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانە لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە مۆڵەتی پێدراوە، هەر فەرمانبەرێك لەبانكە بازرگانیەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی ئارەزو دەكات راژەكەی بگوازێتەوە سەر بانكی نیشتمان بەمەبەستی دانانی سەرۆك بەشەكان و یاریدەدەرەكانیان فۆڕمی داواكاری پڕبكاتەوەو دواتر چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group