سودانی بڕیاریدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەگوێرەی ئەو زانیارییە نافەرمیانەی چەند كەناڵێكی راگەیاندن لەزاری پەیامنێرەكانیانەوە لەشاری بەغداد بڵاویانكردوەتەوە، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران تەیف سامی وەزیری دارایی راسپاردوە موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات.
پێش بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش بڵاویكردبوەوە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 بڕی 120 ملیار دیناری بەشێوەی كاش خستەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group